یەپەژە لە دژی شانەکانی داعش ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا: ٣ چەتەکە دەستبەسەر کران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە بڵاویکردەوە، لە دوو ئۆپەراسیۆنی دژی چەتەکانی داعش، ٣چەتە دەستبەسەرکراون و دەستیان بەسەر چەکێکی زۆریشدا گیرتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا سەبارەت بە چالاکییەکانی دژی شانەکانی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە بڵاوکراوەتەوە:

"لەم ڕۆژانەدا کە هەرێمەکانمان ڕۆژئاوا- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی هێرشی بەفراوانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بووەتەوە، شانەکانی داعش لە هەوڵی ئەنجامدانی هێرش و کۆمەڵکوژیی نوێ دژی گەلەکەمانن. لەسەر ئەو بنەمایە یەکینە ئەمنییەکانی یەپەژەمان بە وریاییەوە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان دژی دوو شانەی جیاوازی داعش ئەنجامدا.

لەسەر ڕێگای شەداد – حەسەکە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن دژی شانەیەکی داعش ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ چەتە دەستگیرکران و یەکێکی دیکەش سزا درا.

هەروەها یەکینەکانمان لە هەرێمی دێرەزۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکدا گیرا.

لەئەنجامی ئەو دوو چالاکییەدا ٣ چەتە دەستبەسەر کران و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنیدا گیرا. بەم شێوەیە پلانێکی دیکەی داعش پووچەڵ کرایەوە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەدا باس لەوە کرا کە ئەوان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدان و هیچ هێرشێکی داگیرکاری بێ وەڵام ناهێڵنەوە.