جەنگاوەرانی ژن لە وان و گەڤەر ناوەندەکانی داگیرکارییان کردە ئامانجی چالاکییەکانیان
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ ڕایانگەیاند، بە تەقەمەنی دەستکرد بارەگای پۆلیسی وان و بنکەی پۆلیسی ئەسەن تەپەی گەڤەریان کردووتە ئامانجی چالاکییەکانیان.
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ ڕایانگەیاند، بە تەقەمەنی دەستکرد بارەگای پۆلیسی وان و بنکەی پۆلیسی ئەسەن تەپەی گەڤەریان کردووتە ئامانجی چالاکییەکانیان.
جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژێ ڕایانگەیاند، ناوەندێکی پۆلیسی تورکیان لە وان و بارەگایەکی پۆلیس-یان لە گەڕەکی ئەسەن تەپەی ناوەچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە تەقەمەنی دەستکرد کردووتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە چالاکییەکان وەها هاتووە:
"لە شاری وان، ناوەندێکی پۆلیس کە پێشتر لەلایەن یەکینەکانمانەوە بەدوادا چوونی بۆ کرا بوو، دەرکەوت کە ئەم شوێنە ناوەندێکی پۆلیسی تایبەتە و بە ڕێوشوێنی ئەمنی پاسەوانی دەکرێت. بۆیە لە ئەنجامدا لە لایەن یەکینەکانمانەوە لە ١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣.٠٠ بە تەقەمەنی دەستکرد دژی ناوەندی دوژمن چالاکی بەڕێوە چوو.
دوای چالاکییەکە، دوژمن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ناوچەکەیان خستە ژێر گەمارۆیەکی قورسەوە. سەرەڕای ئەوەش یەکینەکانمان بە تاکتیکی نوێ و سەرکەوتووانە لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا بە تەقەمەنی و یارییە ئاگرینە دەستکردەکان گەشتەکانی دوژمنیان کردە ئامانج و بە سەلامەتی گەیشتنەوە شوێنی خۆیان.
هەروەها سەبارەت بە چالاکییەکانی شاری گەڤەر، ڕاگەیەندراوە: "شەوی ١٩ی تشرینی یەکەم، لە گەڕەکی ئەسەن تەپەی گەڤەر، یەکینەکانمان لە دوو لاوە بە تەقەمەنی دەستکرد لە دژی بنکەی پۆلیسی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا مۆلیدەی ناو بنکەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت.
پۆلیسە داگیرکەرەکان کە نەیاندەوێرا لە بنکەی پۆلیس بێنەدەرەوە، لە ڕێگەی مێگافۆنی زرێپۆشەکانیانەوە هەڕەشەیان لە گەلی گەڕەکەکە دەکرد.
هەروەها لە مەنارەی مزگەوتی گەڕەکی جمهوریەتەوە قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان و ژنان بڵاو کرایەوە. گەلەکەمان لە پەنجەرە و باڵکۆنەکانەوە بە بەرزکردنەوەی پەنجەی سەرکەوتن پشتگیرییان لە چالاکییەکەمان کرد.
هەروەها لە دوو خاڵی جیاوازی ناوەندی بازاڕەوە ئامێری دەنگی دانران و نزیکەی دوو کاتژمێر قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان و گەلی ناوچەکە بڵاو کرایەوە. گەنجانی گەڤەر لە ناوەندی بازاڕ بە دروشمی 'بژی ڕێبەر ئاپۆ' پاڵپشتیان لە چالاکییەکەمان کرد.