دانیشتوانی ئامەد: ناونیشانی ئاشتی و چارەسەری ڕێبەر ئاپۆیە
دانیشتوانی ئامەد بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی ئاماژەیان بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و داوایان لە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کرد لەوبارەیەوە هەنگاوی جدیی بنێت.
دانیشتوانی ئامەد بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی ئاماژەیان بە ڕێبەر ئاپۆ کرد و داوایان لە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە کرد لەوبارەیەوە هەنگاوی جدیی بنێت.
دانیشتوانی ئامەد بە وردی بەدواداچوون بۆ گفتوگۆکانی ئەم دواییەی چارەسەری دەکەن و لە هەمان کاتدا بە گومانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە دەکەن. هاوڵاتیان دەڵێن ئەو هەنگاوانەی بۆ چارەسەر و ئاشتی دەگیرێنەبەر دەبێت هەمیشەیی و جێگای باوەڕی هەمووان بێت.
ئێمە هاوشێوەی ڕێبەری خۆمان تەنها ئاشتیمان دەوێت
ساڵح تۆرهان یەکێک لە دانیشتوانی شارەکەیە دەڵێت: "دەوڵەتی تورک بەرەو دواوە دەڕوات. لە کاتی پڕۆسەی دیالۆگدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە دیالۆگدا بوون، دواتر ڕێککەوتنی دۆلمەباخچەیان هەڵوەشاندەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە 'پلانی لەناوبردن'یان خستە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو کاتەوە شەڕێکی جددی بەردەوامە. لە کاتی پڕۆسەی دیالۆگدا دۆخی ئابووری تورکیا زۆر باش بوو و حکومەتی ئاکەپە ڕێژەیەکی بەرچاو دەنگی بەدەستهێنا. بەڵام دۆخەکە ئێستا وا نییە و هەموو شتێ بەرەو دواوە چووە. بۆیە حکومەت ناچار بوو داوای ئاشتی بکات. ئەم گەلە لەوبارەیەوە ئەزموونی هەیە، ڕەگەزپەرستێک هەڵدەستێت و پێشنیارێک دەکات. ئەو کەسەی تا دوێنێ دەیویست ڕێبەرەکەمان لە سێدارە بدات، ئەمڕۆ شتێکی جیاواز دەڵێت. ئیتر کەس ناتوانێت گەلی کورد فریو بدات. ئێمە تەنها داوای چارەسەری دیموکراتیک دەکەین. ناونیشانی ئەم چارەسەریەش ڕێبەر ئاپۆیە. ئێمەش وەک ڕێبەرەکەمان تەنها ئاشتیمان دەوێت.
ئەگەر دەسەڵاتداران ڕاستگۆیانە هاتوونەتە پێش، پێویستە هەنگاوی جددی بنێن
هەروەها جەلیل جەبەلی دەڵێت: "ئێمە تەنها داوای ئاشتی دەکەین. قسەکانی دەوڵەت باخچەلی لە مەجلیس متمانەمان پێ نابەخشێت. قسەکانی دەوڵەت باخچەلی جگە لە فریودانی گەلی کورد هیچی تر نییە. ئەگەر بۆ فریودانی کورد نەبێت، کەواتە بۆ ساڵانێکە ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان گۆشەگیر کراوە؟ ئەوەی ئەوان دەیانەوێت درێژەدان بە سیاسەتی شەڕی تایبەتە. ئەگەر لە قسەکانیان ڕاستگۆن، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن. تا ئێستاش حکومەتی تورکیا هەوڵی فریودانی کورد دەدات. ئەمە تاکە ئامانجی ئەوانە. هیچ کام لە قسەکانی ئەردۆغان و باخچەلی ڕەگەزپەرست بۆ ئێمە جێگای متمانە نییە. ئەگەر بەڕاستی چارەسەریان دەوێت، پێویستە هەنگاوی جددی بنێن.
ئێمە نامانەوێت کەس بمرێت
تورکان ئەرەن یەکێکی تر لە هاوڵاتیانی شارەکەیە دەڵێت: "ئێمە ئێستا تەنها چارەسەریمان دەوێت. لە هەمووی زیاتر ژنان داوای ئاشتی دەکەن. ئێمە شەڕخواز نین. ئیتر نامانەوێت گەنجەکانمان بمرن. هەروەها نامانەوێت هیچ کەس بمرێت.
لە هەوڵی فریودانی کوردن
ئیلهامی موتلوش دەڵێت: "من وەک کوردێک باوەڕم بە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە نییە. ئەوان زۆر باش دەزانن کە بەرەو کۆتایی دەڕۆن، بۆیە لە هەوڵی فریودانی کوردانن. لەمەودوا کەس ناتوانێت کورد فریو بدات. ئێمە ئاشتیمان دەوێت. لە ئاشتی جوانترهەیە؟ پێویستە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکەن. ئیتر متمانەمان پێیان نەماوە. لە ڕاستیدا ئەگەر خاوەن قسەکانی خۆیانن، پێویستە گۆشەگیری هەڵبگرن و زیندانییە نەخۆشەکانمان ئازاد بکەن.