بە دیمەن

پەیامی یەکڕیزی وبەرخۆدان لە گەلانی باکوور و ڕۆژ‌هەڵاتی سوریاوە

دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک پەیامی یەکڕیزی وبەرخۆدانیان ڕاگەیاند.

سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە هێرش و داگیرکارییان لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە. بە کاولکردنی ژێرخان و کەرتە خزمەتگوزارییەکان و بە ئامانج گرتنی ناوەندە مەدەنییەکان، ئامانجی لە ناوبردنی سەروەری و سەقامگیری هەرێمەکەیە کە بووەتە جوگرافیایی پێکەوەژیان و سەقامگیری بۆ گەلانی هەرێمەکە. لەو بارەیەوە دانیشتوانی هەرێمەکە بۆ ئاژانسی فورات قسەیانکرد و جەختییان لەوەکردوە وێڕای هەموو هێرشەکان گەل بەردەوام دەبێت لە بەرخۆدان و خۆڕاگری.

'ئامانج پڕۆژەی نەتەوی دیموکراتیکە'

عوبێد عەتێیە هاڵاتییەکی هەرێمەکەیە و ئاماژەی بەوەدا ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک نوێ نیە، ئامانج لێی قڕکردن و ئاوارەکردنی گەلانی هەرێمەکەیە، بەتایبەت لەسەر گەلی کورد و ئەمەی وت: "هەرێمەکە لە سوریادا تاکە جوگرافیاییە کە لەڕێگەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکەوە هەموو گەل پێکەو دەژین، بۆیە ئەم هێرشانە بۆ لەباربردنی ئەو پڕۆژەیە." عوبێد بیرهێنایەوە کە گەلانی هەرێمەکە بە خوێنی شەهیدان گەشتوون بەم ژیان و سەردەمە بۆیە گەل بە بەرخۆدان و یەکڕیزی ئامانجی ئەم هێرشانە بەتاڵ دەکاتەوە و سەرکەوتن بۆ گەلە.

'شکست بەشی دەوڵەتی تورکە'

ئیحسا قەسابییانی ئەرمەنی دانیشتووی هەرێمەکە دەسنیشانیکرد دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەی جارێکی دیکە خۆێن خۆری ستەماکارانی خۆی دەرخستەوە، کە نیشانەی بێهێزی و بێچارەییەتی بەرامبەر بە گەل و وتی: "دەوڵەتی تورک شکستی خۆی قبوڵناکات، بەڵام بە خۆڕاگری و تێکۆشانی گەل توشی شکست بووە. هەرچەندە ئەم هێرشانە بەردەوام بێت هەموو پێكهاتەکانی هەرێمەکە لە دژی دەوستنەوە و شکست بۆ دەوڵەتی تورکە."

'ژنان بە بەرخۆدان وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە'

فاتمە قاسم هاوڵاتی هەرێمەکە لە ئاماژەدان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند مەرامی هێرشەکان لەباربردنی ژیانی هەرێمەکە و بڵاوکردنەوەی ترس و کۆچبەرییە و وتی: "هەموو گەلانی هەرێمەکە پێکەوە بۆ بنیاتنانی وڵاتەکەمان کاردەکەین و ژنانیش پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە دەکەن. وەک چۆن ئەوەی تەنها ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی ئازادی بە ژنان پیشاندا، بۆیە هەموو کاتێک ژن لە ئامانجی دەوڵەتی تورک کە دژی ژنە و دەیەوێت ئیرادەی ژنان بشکێنێت. بەڵام ژنانی رۆژئاوای کوردستان لە هەموو گۆرەپانەکاندا پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکەن و بە بەرخۆدانیان وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە."