ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکان، ئێران زیاتر لە ١٠٠ مووشەکی بۆ ئیسرائیل هاویشت.

پاش ئەوەی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی دژی حزبوڵا لە لوبنان دەست پێ کرد، ئێران هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکان زیاتر لە ١٠٠ مووشەک لە ئێرانەوە هاوێژراون، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل هاگاری داوای لە خەڵک کرد لە شوێنی سەلامەت بمێننەوە.

بەگوێرەی ڕۆیتەرز، بەشێک لە مووشەکەکانی ئێران لە ئاسمانی ئوردن ڕاگیراون.

سوپای ئیسرائیل دوێنێ شەو ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەرەو لوبنان دەست پێ کرد. ئیسرائیل ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکەی دژی بنکەکانی حزبوڵا لە گوندەکانی سەر سنوور دەست پێ کردووە.