ئەرشیفی چاپەمەنی ئازاد لەسەر میدیای دیجیتاڵە

ئەرشیفی چاپەمەنی ئازاد لەسەر میدیای دیجیتاڵ کرایەوە.

ئەرشیفی چاپەمەنی ئازاد

ئەم ئەرشیفە لە پلاتفۆرمی دیجیتاڵی چاپەمەنی ئازاد پێکدێت. ئەم ئەرشیفە، ئەرشیفێکی دیجیتاڵی نەریتی چاپەمەنی ئازاد پێشکەش دەکات و ئامانجێتی کە مێژوو و بەرخۆدان چاندی گەلی کورد ئەرشیف بکات.

لە ئەرشیفەکەدا بڵاوکراوەی جۆراوجۆری وەک "بەرخۆدان" و "سیاسەتی کورد" و "سەرخۆبوون" و "یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا" جێ دەگرن.

مرۆڤ دەتوانێت لە بەشی گەڕانی ئەرشیفەکە، بە ئاسانی دەستی بگاتە بڵاوکراوەی هەر قۆناغێک.

ئەم ئەرشیفە، سەرچاوەیەکی گرنگ دەخاتەبەردەست بۆ ئەرشیفکردنی تێکۆشانی ئازادی و مێژووی میدیای کوردی.

لە بەشی "دەربارەی ئێمە" ئەم شتە دەستنیشان کراوە:

"بۆ ئەوەی ئەزموون و نەریتی چاپەمەنی ئازاد کە بە قوربانیدان و خاوەندارێتییەکی مەزن گەیشتۆتە ئەمڕۆ بگەیەنین بە دەستی تەواوی جیهان، ئەم پلاتفۆرمەتان لەگەڵدا هاوبەش دەکەین. ئەرشیفی چاپەمەنی ئازاد لە بەرهەمە نووسراوەکانمان پێکدێت کە لە ئەوروپا بڵاوبوونەتەوە، هاوبەشکردنی لەگەڵ گەل و ژنان و هەموو بندەستان بەشێوەیەکی بێ سنوور، هەڵبەت مایەی دڵخۆشییەکی مەزنە بۆ ئێمە.

بەم کارەمان، لەو باوەڕەداین کە سەرەڕای ئاستەنگ و سانسۆرەکان، چاپەمەنی ئازاد بە ڕۆحی تێکۆشەر و بێسنووری خۆیەوە بەشێوەی دیجیتاڵی دەگاتە هەموو جێیەکی جیهان.

هیچ شتێک لە تاریکیدا نامێنێتەوە...

هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەپێش گەشتەکەمان بەرەو حەقیقەت.

ئێمە هێز لە حەقیقەت و ڕاستی خۆمانەوە وەردەگرین...

ئێمە لەسەر ڕێگەی حەقیقەتی شەهیدانی چاپەمەنی ئازادمان، ئاپێ موسا و حوسەین دەنیز و ئەنوەر پۆلات و فەرهاد تەپە و یەحیا ئۆرهان و جەنگیز ئاڵتون و غوربەتلی ئەرسۆز و قاسم ئەنگین و سەید ئەڤران و شەهیدانی تر دەڕۆین و درێژە بەم ڕێگەیە دەدەین.

پلاتفۆرمی دیجیتاڵی چاپەمەنی ئازاد"

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە بگەنە پلاتفۆرمەکە:

https://ozgurbasinarsivi.net/