ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەی 'ئێشکگریی ئازادی' هونەرمەندانی تەڤ چاندن

چالاکیی ئێشکگریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە ١٠هەمین ساڵیدایە. چالاکیی ئەم هەفتەیە بە بەشداریی هونەرمەندانی بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند / TEV-ÇAND) بەڕێوەدەچێت.

لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ چالاکیی ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بە دەستپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەییان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکرد و ئێستا چالاکیەکە لە هەفتەى ٤٨٧هەمین دایە.

هەموو هەفتەیەک کۆمەڵێک لە کوردان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بەشداری لە چالاکیی ئێشکگری دا دەکەن. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە هونەرمەندانی تەڤ چاندن و پێکهاتوون لە، هۆزان سەیدخان، شانۆکار ئیمێلی، تونجەر یالینکیلیج و سەمیان ئادار.

شانۆکار ئیمێلی بەناوی گروپەکەوە قسەی کرد و وتی، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپاوە ماوەی ١٠ ساڵە بەشداری لەم چالاکییەدا دەکەن و پشتیوانی و داکۆکیی لێدەکەن، بۆیە سڵاوی لەو پشتیوانییە کرد.

ئیمیلی ڕایگەیاند، ئەوروپا، کە بانگەشە بۆ پاراستنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکات، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە نابینێت و ڕایگەیاند، پێویستە دامەزراوە ئەوروپییەکان دەستبەجێ دەست بەکار بن و ڕێکاری پێویست لە دژی ئەو گۆشەگیری و ئەشکەنجەیە بگرنەبەر.

ئیمیلی راشیگەیاند، دەوڵەتی تورک واژۆی لەسەر پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە و ئەوەشی ڕایگەیاند، پێویستە دامەزراوە ئەوروپییەکان بە خێرایی سزاکان بەسەر تورکیادا بسەپێنن.

ئیمیلی وتی، "لە کەسایەتیی ڕێبەر ئۆجالاندا گۆشەگیری بەسەر گەلەکەماندا سەپێنراوە، ئێمە ئەو گۆشەگیرییە شەرمەزار دەکەین" و داوای لە سی پی تی کرد، بچنە ئیمرالی و لێدوان بۆ گەلی کورد بدەن.

شانۆکار ئیمیلی وتیشی، "ئێمە بەناوی هونەرمەندانەوە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە لە دەوری ڕێبەرەکەمان کۆببنەوە. تا گۆشەگیریی سەر ڕێبەرەکەمان کۆتایی پێ نەیەت و ئازاد نەکرێت، کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کوردیش کۆتاییان پێ نایەت. پێویستە گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک ڕوو لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان بکەن".

ژ.ت