ئێشکگری دادپەروەری لەبەردەم پەرلەمان ٢٤ ڕۆژە بەردەوامە

ڕێکخستنی دەم پارتی ڕحا سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کە لەبەردەم پەرلەمان درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدات.

ئێشکگریی دادپەروەری

١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمان ٢٤ ڕۆژە بەردەوامە.

کوڕی شەنیشار، پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار بەشداری چالاکییەکەی کرد. ڕێکخستنی دەم پارتی ڕحا سەردانی چالاکییەکەی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.