ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە

ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن

ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ ٤٢ ڕۆژە بەردەوامە. پانکارت و درووشمەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ و دانانی قەیوم بەرزکرایەوە.

بەڕێوەبەری دەم پارتی ئاڤجیلار، پارێزەر ئیمراح ئارسەلان لە چالاکییەکەدا دووپاتی کردەوە تێکۆشان دژی دانانی قەیوم بەردەوام دەبێت و گوتی: "با باش بزانن، ئەم بەرخۆدانە کۆتایی نایەت".

بەڕێوەبەری دەم پارتی باخچەلێڤلەر، سولەیمان چەلیک ڕایگەیاند ڕژێمی قەیوم قبووڵ ناکەین و گوتی: "دەستبەسەراگرتن دژی ئیرادەی گەل قبووڵ ناکەین".

وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی ئیستەنبوڵ ئایگوڵ سنجار ئاماژەی بەوە کرد قەیوم بێجگە لە گەندەڵی و پشتگیری شەڕی تایبەت و لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر هیچی تر ناکات.

ڕایگەیاند ئەم پرۆسەیە زنجیرەیەکە، دوای قەیوم گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ژنان و شەڕ و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر و بێکاریی گەنجانە، گوتی: "قەیوم قبووڵ ناکەین".

ئێشکگری بە بەرزکردنەوەی درووشم و چەپڵەڕێزان کۆتایی هات.