ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوامە: بە بەرخۆدان سەردەکەوین
ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە. لە ئێشکگرییەکەدا دووپاتکرایەوە: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە. لە ئێشکگرییەکەدا دووپاتکرایەوە: "بە بەرخۆدان سەردەکەوین".
ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ ٤٣ ڕۆژە بەردەوامە. پانکارت و درووشمەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ و دانانی قەیوم بەرزکرایەوە. هەلهەلە و چەپڵە لێدرا و هەڵپەڕکێ کرا.
بەڕێوەبەری دەم پارتی سانجاک تەپە و مامۆستای ئینستیوتی کوردی، ئەرکان ئۆزتاش، گوتی: "فاشیزم لەسەر کوردان و سۆسیالیست و شۆڕشگێڕەکان زیاتر دەبێت. قەیوم شەرمەزار دەکەین. پێویستە درێژە بە بەرخۆدان بدەین.
زەینەب چیتلاک لەسەر ناوی پلاتفۆرمی لقەکانی ئیستەنبوڵی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک)، گوتی: "دیسانەوە دەڵیین نا، بەرامبەر ئەو زیهنیەتەی حیساب بۆ ئیرادەی گەل ناکات".
ئەندامی مەجلیسی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) حالیمە ئاڵتینتاش ڕایگەیاند سیاسەتی قەیوم بەتایبەت دژی بەشداری سیاسیی ژنان بەڕێوەدەبرێت، گوتی: "دەیانەوێت گەلی کورد بێ ئیرادە بکەن، دەیانەوێت سیاسەتی کۆڵۆنیاڵیستی قووڵتر بکەنەوە".
چالاکییەکە بە درووشمی "قەیوم دەڕوات، ئێمە سەردەکەوین" کۆتایی هات.