ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن: ئێمە تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین

ئێشکگری هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٥٠ ڕۆژە بەردەوامە. لە ئێشکگرییەکەدا پەیامدرا "تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین".

ئێشکگریی هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٥٠ ڕۆژە بەردەوامە. پانکارت و درووشمەکان دژی قەیوم بەرزکرانەوە. بێجگە لە گەل، بەڕێوەبەری پارتە سیاسییەکان، نوێنەری سەندیکاکان، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بەشداری چالاکییەکە بوون.

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی ئەسەنلەر، یەڵدز ئەرەن قسەی کرد. ئەرەن ڕایگەیاند، ئەوە ٥٠ ڕۆژە دژی دەستبەسەراگرتن بەرخۆدان دەکەن، گوتی: "ئێمە تا کۆتایی بۆ دۆزە ڕەواکەمان بەرخۆدان دەکەین. هەرگیز سیاسەتی دەستبەسەراگرتن قبووڵ ناکەین. سیاسەتی قێزەونی حکومەت قبووڵ ناکەین".