ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە

ئێشكگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە.

چالاکی و ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە.

ئیستەنبوڵ

هێزەکانی ڕەنج و ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ لە گۆڕەپانی شیشخانەی بیۆغلو ٤٠ ڕۆژە درێژە بە ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ دەدەن.

لە ئێشکگرییەکەدا ٣٣ قوربانی کۆمەڵکوژی پیرسوس بیرهێنرانەوە، زیهنیەتی ئاکەپە و داعش شەرمەزارکران. دووپاتکرایەوە خەونی ئەو گەنجانە بەدی دەهێنن.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەی ئوسکودار، خەیرەدین بایدار ڕایگەیاند دژی ڕژێمی قەیوم بەرخۆدان دەکەن و دژی سیاسەتی شەڕ، ئاشتی دەهێننە وڵات.

"دەست لە خیانەت هەڵبگرە"

ئەندامی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی عایشە ئاکسۆی ئاماژەی بەوە کرد سیستەمی کۆمەڵکوژی ئاکەپە-مەهەپە بە هاوکاری پەدەکە لە باشووری کوردستان درێژە بە کۆمەڵکوژی دەدات، داوای کرد پەدەکە دەست لە خیانەت هەڵبگرێت.

ئەدەنە

ڕێکخستنی دەم پارتی ئەدەنە دژی دانانی قەیوم ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و زۆر کەس بەشداری چالاکیەکە بوون. هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر داوای کرد دەسەڵات دەست لە سیاسەتی قەیوم هەڵبگرێت و ڕێز لە ئیرادە و مافی دەنگدانی گەلی کورد بگرێت.

پاشان جەماوەر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا و گۆرانیان چڕی.