ئێشکگری لە ئەزمیر: تێکۆشان مەزن دەکەین

ئێشکگری لە ئەزمیر دژی دەستبەسەراگرتن ١٤ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن

ئێشکگری لە ئەزمیر بە پێشەنگایەتی پارت و ڕێکخراوەکان، ١٤ ڕۆژە بەردەوامە. نوێنەر و بەڕێوەبەرانی پارت و ڕێکخراوەکان و چەندین کەس بەشداربوون و درووشمیان بەرزکردەوە.

بەڕێوەبەری دەم پارتی ئەزمیر، هاجای یەڵماز ڕایگەیاند دژی زیهنیەتی قەیومی تاڵانکەر لە شەقامەکانن، دژی قەیوم هەموو جۆرە ناهەقییەکی دەسەڵات لە شەقامەکان دەبن.

نوێنەری پارتیزانی ئەزمیر محەمەد کاسار ڕایگەیاند سیاسەتی شەڕی تایبەت دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، ئەوان دژی هەموو فشارێک لەسەر گەلی کورد و دژی قەیوم بەرخۆدان دەکەن و تێکۆشان مەزن دەکەن.

پاش وتەکان چالاکییەکە کۆتایی هات.