ئێشکگریی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە هەفتەی ٥٧٠یەمیندایە
ئێشکگریی کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دەستیپێکرابوو لە هەفتەی ٥٧٠یەمەیندایە.
ئێشکگریی کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا دەستیپێکرابوو لە هەفتەی ٥٧٠یەمەیندایە.
دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ئەو لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢دا لە ستراسبورگ ئێشکگریی دەستپێکردبوو. ئێشکگریی ئازادی بەردەوامە.
تاشدەمیر ئانڵی، ئیسماعیل کینجال و جڤان ئاکپۆلات لە پاریسەوە هاتبوو و لە هەفتەی ٥٧٠یەمیندا ئێسکگرییەکەیان وەرگرت.
گروپەکە رایگەیاند، کە ماوەی دووساڵە هیچ زانیارییەکیان لەسەر رێبەری گەلی کورد نییە و ئەوەیان خستەڕوو کە ئەوان لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام لەوێ دەبن.
گروپەکە سەرنجی راکێشا بۆ سەر هێرشەکان لە دژی مەخمور و شەنگال و ئەوەی خستەروو کە ئامانجی ئەو هێرشانە لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردانە و رایانگەیاند، "بەڵام ئێمە چۆکدانادەین. تا ئێمە هەبین درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، تا ئازادی رێبەرایەتیمان، تێکۆشانی ئێمەش بەردەوام دەبێت".
هـ . ب