ئێشکگریی ئازادی سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە

ئێشکگریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، کە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە بەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا دەستیپێکردووە. ئێشکگرییەکە بۆ ماوەیەک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راگیرابوو، بەڵام ئێستا سەرلەنوێ دەستکراوەتەوە بو ئێشکگری.

چالاکێی "ئێشکگری بۆ ئازادیی ئۆجالان" لە ٩هەمین ساڵدایە و لە بەردەم ئەنجوومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

بەهۆی قەرەنتینە بۆ پەتای کۆرۆنا چالاکییەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا راوەستێنران، بەڵام دوای ئەوەى قەرەنتینە کۆتایی پێهات، چالاکییەکان لە شوێنی خۆیاندا دەستیانپێکردەوە.

چالاکییەکە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا هەموو رۆژێکی هەفتە و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ تاوەکو ١٧:٠٠ بەڕێوەدەچێت و هەر هەفتەیەک چالاکییەکە لەلایەن دەستەیەک لە کوردان و دۆستەکانیانەوە بەڕێوەچێت، کە لە شارە جیاجیاکانی ئەوروپاوە دەڕۆن و بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەن.

ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئیسماعیل گوموش، رۆنی چەولیگ، زانا بەست و ئارام سەمسور لە شاری ستراسبۆرگەوە بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت