ئەشکەجەدەرێکی تورک بەشدارە لە دانیشتنی کۆمیتەی دژە ئەشکەنجەی نەتەوەیەکگرتووەکان!

دانیشتنی کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە. بە ناوی شاندی دەڵەتی تورکەوە ئەشکەنجەدەر ڕوشتو یلماز بەشداری دانیشتنەکە بوو.

داینشتنی ٨٠ هەمینی  کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پالیاس دی ویلسۆنی ئۆفیسی جنێفی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکردوە و بەردەوامی هەیە. لە چوارچێوەی دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆشەگیری، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئەشکەنجەدان کە لە تورکیادا بوونی هەیە، دەکرێت. ڕاپۆرتەرانی کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەری ڕێکخستنە مەدەنییەکان ڕاپۆرت لەسەر تورکیا پێشکەش دەکەن و شاندی دەوڵەتی تورکیش بەشداری دانیشتنەکەیان کردووە.

لە شاندەکەی دەوڵەتی تورکدا روشتو یلماز هەیە، وەک سەرپەرشتیاری بەشی یاسایی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش لە ناو شاندەکەدا ئەرکدارکراوە.

ڕووشتوو لە نێوان ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠٢١دا لە ڕحا لەو کاتەی بەڕێوەبەری ئاسایش بوو گرووپێکی ئەشکەنجەدانی ٦ کەسی دامەزراندبوو.

هەروەها ڕووشتوو لە چەندین دۆسیەی دیکەدا لە ڕێگەی ئەشکەنجەدانەوە دانپێدانانی زۆرەملێی بەسەر چەندین کەسەدا سەپاندووە.

لەو کاتەی کۆمڵکوژی پیرسوس لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجامدرا، ڕووشتوو یلماز بەڕێوەبەری هەوڵگری بوو لە شاری ڕحا.

دوای "هەوڵی کودەتا"، روشتو یلماز بە تایبەتی بۆ ئەشکەنجەدان ڕاسپێردرا. یلماز کە بەرپرسی پرۆسەکە بوو لە شاری ڕحا تیمێکی تایبەتی ٦ کەسی پێکهێنا و ئەندامانی هەدەپە و چەندینی دیکەی بە توندی ئەشکەنجە دا.

ڕوشتو یلماز کە چەندین تاوانی وەک ئەشکەنجەدانی توندی ئەنجام داوە و دەستی لە کۆمەڵکوژیدا هەیە، لەبری ئەوەی دادگایی بکرێت کرا بە پشکنەری پۆلیس. لە ساڵی ٢٠٢٣ بە فەرمانی ئەردۆغان کە واژۆی لەسەر کردبوو، وەک ڕاوێژکاری یاسایی یەکەمی وەزارەتی ناوخۆ دەستنیشانکرا. لەئێستاشدا روشتو یڵماز وەک نوێنەری شاندی تورک بەشداریی لە ٨٠هەمین دانیشتنی کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.