ئەسەنگوڵ دەمیر هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) وتی، نیوەی کۆمەڵگا نیشانی داوە، کە پشتیوانی و لایەنگری لە گۆڕانکاری دەکەن.
ئەسەنگوڵ دەمیر بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی وت، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا لە پەیامی گەل تێگەیشتوون و ئەو پەیامەش جێبەجێ دەکەن. ئەسەنگوڵ دەمیر ڕاشیگەیاند، هەڵوێستی نزیکەی نیوەی کۆمەڵگا بۆ گۆڕانکارییە و وتی، "سەرەڕای چەواشەکاریەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، گەلەکەکەمان بۆ هیوا و داهاتوو خواستی خۆی بۆ سەردەمێکی نوێ نیشاندا."
'ئەوانەی دەنگیان نەداوە، دەبێت ئەمجارە دەنگ بدەن'
دەمیر ئاماژەی بەوەکرد، بەشدارییەکی بەهێز لە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایاردا هەبوو، بەڵام سەرباری ئەوەش زیاتر لە ۸ ملیۆن دەنگدەر دەنگیان نەداوە و وتی، "کۆمەڵگا لە ۱٤ی ئایاردا بەربەستی لە بەرامبەر فاشیزم دا دانا. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین، کە لە ۲۸ی ئایاردا بە بەشدارییەکی بەهێزتر فاشیزم بە تەواوی ڕابوەستێنرێت. داواکاریی ئێمە ئەوەیە، کە ئەو دەنگدەرانەی دەنگیان نەداوە، ئەمجارە دەنگ بدەن، خاوەنداری لە دەنگی خۆیان بکەن و ئەو هێزەی خۆیان بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی تاکە کەسێک نیشان بدەن".
ژ.ت