ئەو ٤ کەسەی لە حەوشەی بنکەی پۆلیسی خەلفەتی ئەشکەنجە دران، دەستگیرکرانەوە!

بڕیارێک کە سەبارەت بەو ٤ کەسەی لە حەوشەی بنکەی پۆلیسی خەلفەتی ئەشکەنجە دران، لەلایەن دادگای باڵاوە پشتڕاستکرایەوە و جارێکی یکە دەستگیرکرانەوە.

لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە گوندی دەرتۆ سەر بە ناوچەی خەلفەتی ڕوحا، ٤ هاووڵاتی دەستبەسەر و لە حەوشەی بنکەی پۆلیسدا ئەشکەنجە دران. ئەو هاووڵاتیانە پاش ٢ ساڵ زیندان ئازاد کران. بەڵام دوای ئەوەی دادگای باڵا سزاکەیانی پەسەند کرد، جارێکی دیکە دەستگیرکرانەوە.

لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دادگای پێنجەمی سزا قورسەکان بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەکە بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" و "پێشەنگایەتی لە کاری رێکخستنی" دەرکرد. دادگا سزای ٣ ساڵ و ٦مانگ زیندانی بەسەر جەلال یڵدرم، جندی زنجیرکران، عومەر گوڵ و ڤاکاس کلچ سەپاند. پارێزەرانی تۆمەتباران تانەیان دژ بە بڕیارەکە تۆمار کرد.