لە کەسێتی ئومێد ئاجار کە بۆ شەرمەزار کردنی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە شاری ئینگۆلشتاتی ئەڵمانیا خۆی سووتاند، ئوگور شاکار کە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ساڵی ٢٠١٩ لە بەردەم دادگای کریفێلد خۆی سووتاند، وە ئەو فیداییانەی لە ساڵانی ٢٠١٨_٢٠١٩ لە زیندانە جیاوازەکان دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا، زولکوف گەزەن و ئایدن بەچەت و مەعسوم پامای و زەهرا ساغلەم و سیراج یوکسەک و مەدیا چنار و یۆنجا ئاکنجی و ئەنڤەر چەلیک، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرانەوە.
یادەکە لەلایەن مەجلیسی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دویسبۆرگ ئەنجامدرا، دەیان کوردستانی بەشداربوون.
باوکی شەهید ئومێد ئاجار گوتی: "ئومێد هەر کوڕی من نییە و کوڕی هەمووانە، برا و هاوڕیی هەمووان بوو. بۆ وەستاندنی گۆشەگیری و پاکتاو خۆی کرد بە ئەڵقەیەک لە ئاگر".
لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی کوردی دویسبۆرگ و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان قسەکرا و تیشکخرایە سەر ڕۆڵی شەهیدان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.