ئەو هێرشبەرەی بە چەک هێرشی کردە سەر بارەگای هەدەپە ئازاد کرا
محەمەد ئەرەن سوتچو بە چەک هێرشی کردبووە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی باخچە ئەڤلەری و ٢ کەسی بریندارکرد بوو. ئەو هێرشبەرە لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە ئازادکرا.
محەمەد ئەرەن سوتچو بە چەک هێرشی کردبووە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی باخچە ئەڤلەری و ٢ کەسی بریندارکرد بوو. ئەو هێرشبەرە لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە ئازادکرا.
محەمەد ئەرەن سوتچو بە چک هێرشی کردبووە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى باخچە ئەڤلەری لە ئیستەنبول و ٢ کەسی بریندار کردبوو و دواتر بە تاوانەکانی "هەڕەشە بە چەک"، "سوکایەتی" و "بریندارکردن بە چەک" دەستگیرکرابوو، بەڵام ئەو هێرشبەرە لەلایەن دادگای دەوڵەتى تورکەوە ئازاد کرا.
یەکەم دانیشتنی کەیسەکە لە ٧ی حوزەیران لە لقی ٧ی دادگای تاوانی باقرکۆی بەڕێوەچوو. دادگا بڕیاری دا لەبەر ئەو تۆمەتانى خراوەتە پاڵ سوتچو دۆسیەکە بنێرێت بۆ دادگای باڵای تاوانەکان، دوای ئەوەی دۆسیەکە ڕەوانەی لقی ١٣ی دادگای تاوانەکانی هەرێمی ئەستەنبوڵ کرا.
دەستەى بەڕێوەبەریی دادگاکە بڕیاریدابو دۆسیەکە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە سەیر بکرێت. لەو چوارچێوەیەدا دۆسیەکە نێردرا بۆ لقی ١٨ی دادگای سزا قورسەکانی باقرکۆی، کاتێک دۆسیەکە گەیشتە ئەو دادگایە دادگا بڕیاری دا سوتچو ئازاد بکرێت. هەروەها دادگاکە سزای زیندانیکردنی ئەو تاوانبارەی لە ماڵیش دا هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند، دانیشتنی تری دادگا لە ٧ی کانوونی یەکەم دا دەبێت.
ژ.ت