ئەو هونەرمەندانەی لە ئاهەنگەێکدا گۆرانی کوردیان چڕی، خرانە زیندان
ئەو هونەرمەندانەی لە ئاهەنگێکدا گۆرانی کوردیا چڕی، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.
ئەو هونەرمەندانەی لە ئاهەنگێکدا گۆرانی کوردیا چڕی، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.
دووپاتکرایەوە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتدان، پۆلیس و بە تۆمەتی "چڕینی گۆرانی سیاسی" هەڵیکوتایە سەر ئاهەنگەکان لە ٣ گەڕەکی جیاوازی جولەمێرگ. بەپێی زانیارییەکان، لە ئاهەنگەکەی گەڕەکی سومبولدا هونەرمەندانی خۆجێی و خاوەنی ئاهەنگەکە بە پاساوی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دەستبەسەرکراون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بۆ ئیفادەدان بانگی کامێرامانی ئاهەنگەکە کراوە.
لەو ٧ کەسەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جولەمێرگ ئیفادەیان داوە، خاوەنی ئاهەنگەکە ک. د. و کامێرامانی ئاهەنگەکە پاش کاروباری ئیفادەدان ئازادکران، ئەندامانی گرووپی مۆسیقای "گرووپی ئۆزگون" بۆ ئیفادەدان بە داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگا کرا.
داواکاری گشتی ئەندامانی گرووپەکەی بە ناوەکانی ن. ت. ، ب. و. ، ئ. ئا.، ئا. ع. ت. بە داخوازی گرتن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی جولەمێرگ کرد، دادگا پاش لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" بڕیاریدا بە زیندانیکردنی هونەرمەندەکان .