ئەو ژنانەی لە سویسراوە هاتن نۆبەتی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت
ئەو ژنانەی لە سویسراوە هاتبوون، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، نۆبەتی ئێشکگریی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان وەرگرت.
ئەو ژنانەی لە سویسراوە هاتبوون، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، نۆبەتی ئێشکگریی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان وەرگرت.
دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی گۆشەگیریی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، ئیشکگری ئازادی دەستپێکردووە، چالاکییەکە لەگەڵ گرووپێکی نوێ بەردەوامە.
لە سویسرا کۆمۆنی ئارژین گارزان لە هەفتەی ٥٩٣دا چالاکی نۆبەتی ئیشکگری لەئەستۆ گرت. لە هەفتەی ٥٩٢دا ئەو گروپەی لە شاری لیجەی بەلجیکا هاتبوون، چالاکی نۆبەتی ئیشکگرییان وەرگرت.
گرووپە نوێیەکە پێکهاتووە لە حالیسە توزەر، نایلە گوموشتاش، سەعادەت دۆیمەز و فەهیمە ئۆزتورک. گروپەکە ڕایانگەیاند هەتا ٥ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبن لە چالاکییەکە و دواتر گروپێکی دیکە چالاکییەکە دەگرنەئەستۆ.
نایلە گوموشتاش یەکێک لە چالاکانی ئیشکگرییەکە ڕایگەیاند کە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی ژنانی کورد و گەلی کوردیش بەڕێوە دەچێت.
حالیسە توزەریش ڕایگەیاند، دەیانەوێت دەنگیان بگاتە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و گوتی: "ئازادی ڕێبەرێتی، ئازادی گەلی کورد و بەتایبەت ئازادی ژنانە".