ئیهادە لە ٣٠ شار بۆ زیندانیانی نەخۆش دەستی بە ئیشکگری 'ژیان بپارێزین' کرد

ئیهادە بۆ زیندانیانی نەخۆش لە ٣٠ شاری تورکیا و باکوری کوردستان دەستی بە ئیشکگری 'ژیان بپارێزین' کرد. لە چالاکیەکاندا داوا لە رای گشتی کرا، لەبارەی دۆخی زیندانیان هەستیار بن.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) بۆ زیندانیانی نەخۆش لە ٣٠ شار دەستی بە ئیشکگری 'ژیان بپارێزین' کرد.

چالاکیەکە کاتژمێر ٢١:٠٠ کۆتایی دێت. لە چالاکیەکەدا داوا لە رای گشتی کرا کە لەبارەی دۆخی زیندانیانی نەخۆش هەستیار بن.

ئەنقەرە

لە باڵەخانەی ئیهادەی ئەنقەرە پانکارتی 'ژیان بپارێزین و زیندانیا نەخۆشەکان پێویستە ئازاد بکرێن' هەڵواسرا. ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی ئیهادە، عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە بەشداریان لە ئیشکگریەکەدا کرد. لە چالاکیەکەدا یادی غەریبە گەزە و وەدات ئەرکمەنکرایەوە کە لە زیندانەکاندا بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستدا هەروەها وێنەی زیندانیانی نەخۆش بەرزکرایەوە.

ئامەد

لقی ئامەد ئیهادە بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش لەبەردەم کۆمەڵەکەیان دەستی بە ئیشکگری 'ژیان بپارێزین ' کرد. دەرسیم داغ و پیرۆ پایلان پەرلەمانتارانی دەرسیم بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. ئەرجان یڵماز هاووتەبێژی ئیهادە داوای کرد زیندانیە نەخۆشەکان بە زوترین کات ئازاد بکرێن.

ناهید ئەرەن سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و شاندێک سەردانی چالاکوانانی کرد.

ئیزمیر

لقی ئیزمیری ئیهادە لەبەردەم کۆمەڵەکەیان دەستی بە ئیشکگری کرد. پانکارتی 'ژیان بپارێزین' لە هۆڵی کۆمەڵەکە هەڵواسرا. ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و چالاکوانان بەشداریان کرد. ئاماژە بە دۆخی زیندانیانی نەخۆش کرا.

مێردین

لقی مێردینی ئیهادەش لە باڵەخانەی هەدەپە دەستیان بە چالاکی کرد. دواتر راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا کە لەم مانگەی دواییدا ٧ زیندانی لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و زیندانیان بە تابوت هێنرانە دەرەوە و ویژدانی هەموومان چووە ناو ئەو تابوتانە.

بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە مێردین و ناوچەکانی و بەرپرسانی سەندیکای پارێزەرانی مێردین بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

وان

چالاکی 'با ژیان بپارێزین' لە وان لە بەردەم باڵەخانەی ئیهادە ئەنجامدرا. نوێنەرانی دەزگا مەدەنی و جەماوەریەکان بەشداریان کرد. چالاکیەکە تاوەکو کاتژمێر ٩ بەردەوام دەبێت. لە چالاکیەکەدا راگەیەنراوی هاوبەشی ناوەندی گشتی ئیهادە خوێندرایەوە.

جۆلەمیرگ

لە لقی جۆلەمێرگی ئیهادە بۆ چالاکیەکان دەست بە ئیشکگری کرا. نوێنەرانی زۆر رێکخراوی جەماوەی سەردانی ئیشکگریەکان کرد و راگەیەنراوی هاوبەش خوێنرایەوە.

ئەدەنە

لی ئیهادەی ئەدەنە لە باڵەخانەی هەدەپە دەستی بە چالاکیەکە کرد. ئەندامانی دەبەپە، هەدەپە، تەژەئا، تۆپ، ئایکای، ئائاتوهای – دەر و زۆر کەسی دیکە بەشدار بوون.

هاتای

لقی هاتای ئیهادە لەبەردەم کۆمەڵەکەیان کۆبونەوە و دەستیان بە ئیشکگری 'ژیان بپارێزین' کرد.

ئانتاڵیا

لقی ئانتاڵیای ئیهادە لە بەردەم باڵەخانەکەیان دەستیان بە ئیشکگریەکە کرد.

مێرسین

لە مێرسینیش بە هەمان مەبەست ئەندامانی کۆمەڵەکە کۆبونەوە و ئاماژەیان بە دۆخی مەترسیداری زیندانیانی نەخۆش کرد.

ف.ق