ئینتهرناسیۆناڵیستهكانی ئیتاڵیا بۆ پشتیوانی رۆژئاوا و گه‌ریلا چالاكییان ئه‌نجامدا
گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیستی ئیتاڵیا له ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوادا هه‌ڕه‌شه داگیركارییه‌كانی و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانیان شه‌رمه‌زار كرد.
گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیستی ئیتاڵیا له ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوادا هه‌ڕه‌شه داگیركارییه‌كانی و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانیان شه‌رمه‌زار كرد.
گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیستی هه‌رێمی سیسیلیا به چالاكییه‌ك پێشوازییان له ١٠هه‌مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا كرد.
له شاره‌كانی كاتانیا و پالێرمۆ دوو چالاكی جیاجیا ئه‌نجامدران. ١٩ی تهمموز شۆڕشی رۆژئاوا به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیست له شاره‌كانی كاتانیا و پاڵیرمۆ به گردبوونه‌وه پیرۆز كرا.
گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆناڵیست له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئانتودۆی سیسیلیا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ده‌ولچه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، پلاكاردیان به باڵیۆزخانه‌كانی سوید و فینله‌نداوه هه‌ڵواسی.
هـ . ب