ئیشکگری 'دادپەروەری' خانەوادەی شەنیاشار لە ئەستەنبوڵ بەردەوامە

خانەوادەی شەنیاشار کە بەهۆی کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەیان دەستیان بە ئیشکگری 'دادپەروەری' کردووە، دوو رۆژە بۆ پشتگیری یاسایی وەربگرێت، لە ئەستەنبوڵ سەردانەکانی بەردەوامی پێدەدات.

ئەمینە شەنیاشار کە لەساڵی ٢٠١٨دا هاوسەر و دوو کوڕی لەلایەن پاسەوان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە ئەویش بریندارکرابوو، ١٠٩ رۆژە لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدا بەردەوامە.

خانەوادەی شەنیاشار لە هەفتەیەکدا پێنج رۆژ لەبەردەم دادگای روحا چالاکی ئەنجامدەدات. بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ وەرگرتنی پشتگیری یاسایی سەردانی ئەستەنبوڵیان کرووە.

خانەوادەی شەنیاشار کە بەشداری کۆنفڕانسی دیموکراسیدا کرد، ئەمڕۆ بڕیارە سەردانی کۆمەڵەی پردی گەلان و سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ بکات و داوای پشتگیری یاسایی بکات.

ف.ق