زانایانی ئاینی پشتگرییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد
کۆمەڵەی زانایانی ئاینی و پلاتفۆڕمەکانی پشتگیرییان لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
کۆمەڵەی زانایانی ئاینی و پلاتفۆڕمەکانی پشتگیرییان لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
کۆمەڵەی زانایانی ئاینی (عالم-دەر) دەربارەی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ لە بینایی کۆمەڵەکەیان لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد ڕاگەیاندراوێکییان خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەدا وەک زانایانی ئاینی بە هەموو هێزییانەوە پشتیگری دەدەنە دەستپێشخەری دیموکراتیک و ئاشتیانە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا مەلا عەبدولقادر تیراکی گوتی: "هیواخوازین ئەم مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئارامی. زیان و ئازاری زۆمان چەشت، ئیدی خواستمان هێنانەدی ئاشتییەکی شکۆمەندانەیە."
هەر لە چوارچێوەیی هەڵوێستی پشتگیردانی زانایان و دەزگا ئاینییەکاندا لە شارەکانی ئیزمیر و ئەنقەرەش پشتگیری کرا لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژە کرا بەوەی بانگەوازییەکە بۆ هێنانە ئارای ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سەقامگیریی هەرێمەکەکە.