زاپاتیستا و کورد لە بێرن کۆبوونەوە

زاپاتیستاسەکان لە رێپێوانە درێژمەوداکەیاندا گەیشتنە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا و لەلایەن کوردەوە پێشوازییان لێکرا. هەردوو لا باسیان لە ئەزموونەکانی تێکۆشانی خۆیان کرد.

ڕێپێوانی شاندی زاپاتیستا لە پێنج کیشوەردا بەردەوامە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا قۆڵێکی شاندەکەی زاپاتیستا گەیشتە سویسرا و لە جنێڤ پێشوازیی لێکرا. وێستگەی دوێنێی شاندەکە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا بوو.

کوردستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە / NCDK) پێشوازییان لە شاندی زاپاتیستا کرد.

لە نەجەدەکە چاوپێکەوتنێک و گفتوگۆیەکی ورد بە بەشداریی ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە سویسرا و ڕێکخراوەکانی گەنجانی ئەڵتەرناتیڤی سویسرا و کۆمیتەی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.

زاپاتیتاسەکان باسی مۆدێلی ڕێکخراوەیی بەرخۆدانیان و مێژووی بەرخۆدان و کولتوور و رۆشنبیریی خۆیان کرد.

ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستانیش لە سویسرا باسی مێژووی بزووتنەوەی ژنانی کورد و نەریتی خۆڕاگری لە ناو ژنانی کورد و بە تایبەتی باسی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوایان بۆ کردن.

دوای گفتوگۆکە پانێلێک رێکخرا.

لە رۆژانی داهاتوودا لە شارەکانی لوگانۆ، باسل و زوریخ پێشوازی لە شاندەکە دەکرێت و چالاکی ئەنجام دەدرێن.

ژ.ت