ژاپۆن پەکەکەی لەنێو لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان" دەرهێنا

هەواڵگریی ناوخۆیی ژاپۆن، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، پەکەکەی لەنێو لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان" دەرهێناوە.

لەسەر فشاری دەوڵەتی تورک، دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی ژاپۆن (PSIA)، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی خستبووە نێو لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان"ـەوە. دەزگاکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، پەکەکەی لەنێو لیستی "ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان" دەرهێناوە.