ژمارە ٢٦٢ ی گۆڤاری ستێرکی گەنجان بڵاوبووییەوە
ژمارە ٢٦٢ ی گۆڤاری (ستێرکی گەنجان)ـی گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا بە درووشمی " لە ٨ ی ئادارەوە تا ٢١ ی ئادار بەرخۆدان دەکەین" بڵاوبووییەوە.
ژمارە ٢٦٢ ی گۆڤاری (ستێرکی گەنجان)ـی گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا بە درووشمی " لە ٨ ی ئادارەوە تا ٢١ ی ئادار بەرخۆدان دەکەین" بڵاوبووییەوە.
ژمارەی مانگی ئاداری گۆڤاری (ستێرکی گەنجان)ـی گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا بڵاوبوویەوە. گۆڤاری ستێرکی گەنجان لە ئەوروپا یەکێکە لەو بڵاوکراوانەی ماوەیەکی درێژە لە بڵاوکردنەوە بەردەوامە. لەم گۆڤارەدا، زیاتر نووسینەکان بە زمانی کوردی و ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە.
لە بەشی کوردی گۆڤارەکەدا، شیکاری ڕێبەر "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت"، هەروەها نووسینی ڕێبەر ئاپۆ "دۆزی ڕزگاریی ژنان، پرسێکی کۆمەڵایەتییە" جێ دەگرێت. لە بەشی ئەڵمانی، نووسینی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار جێ دەگرێت. هەروەها کۆردیناسیۆنەکانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تێکۆژن) چەند دیدگایەکی بۆ گەنجان خستووەتەڕوو.
هەروەها لە بەشی هەڵسەنگاندن، هەڵسەنگاندنی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان بە ناونیشانی "ڕێبەر مرۆڤێکی زۆر سادەیە" و نووسینی دیالەکتیکی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنرێتەوە.
هەروەها هەڵسەنگاندن دەربارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی و ڕۆڵ و ئەرکی گەنجان، ژنۆلۆژی و نەورۆز هەن.
لە بەشی یادەوەری گۆڤارەکەدا، بۆ یادکردنەوەی کاوەی هاوچەرخی نەورۆزی پەکەکە، مەزڵوم دۆغان، نووسینی بیرهێنانەوەی هەپەگە ئۆنلاین وەرگیراوە.