ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکران گەیشتە ٢٥ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سەر دامەزراوەکانی زمان و کەلتووری کورد دەستبەسەرکران گەیشتە ٢٥ کەس.

هێرش بۆ سەر دامەزراوەی زمان و کەلتووری کوردی

پۆلیسەکان ئەم بەیانیە لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کەلتوورەکانی میزۆپۆتامیا (مەد_دەر) کە خەباتی زمانی کوردی دەکات، هاوکات هەڵیانکوتایە سەر بینای پایزی کتێب و ناوەندی زمان و هونەری ئانکا. لە هەڵکوتانەسەرەکەدا کتێب و گۆڤار و هارد دیسک دەستیان بەسەردا گیرا. لەسەر دۆسیەکە بڕیاری نهێنی هەیە و بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر بڕیاری سنووردارکردنی پارێزەران دراوە.

زانراوە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەدا لە ئیستەنبوڵ شەهریبان ئایلوچ تارهان و لە ئامەد نیشتیمان گول دەستبەسەرکراون. ژمارەی کەسانی دەستبەسەرکراو گەیشتە ٢٥ کەس.