ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری سەرخۆبوون بڵاوبووەوە

ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێنتی 'هێڵی سەرکەوتن: ١٤ی تەمموز' ژمارەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.

گۆڤاری سەرخۆبوون

لەم ژمارەییەیی سەرخۆبووندا وتارێک بە ناونیشانی 'دیرۆکی گەردوونی و ڕۆژهەڵاتی ناوین' لە بەرگریینامەکەی ڕێبەری گەلی کوردەوە بڵاوکراوەتەوە.

هەر لەم ژمارەیەدا نوسێنێکی عەلی حەیدەر قەیتان بە ناونیشانی 'حەقیقەتی ڕێبەرێتی تەڤگەری زۆر بەهێزی کۆمەڵایەتی بوونە' کە بەشی دووەم و کۆتاییەتی بڵاوکراوەتەوە.

نوسینێکی دوران کاڵکان بە ناونیشانی 'بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز میژووی ئازادی کوردانی دەستپێکرد' جێگەی گرتووە.

نوسێنێکی دلزار دیلۆک بە ناونیشانی 'بەبێ خۆپاراستنی ژن شۆڕشی جڤاکی نایەتە ئاراوە' لەم ژمارەیەدا بوونی هەیە.

دیسان نوسێنێکی دوران کاڵکان بە ناونیشانی 'ئەستێرەی درەوشاوەی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک' هەڵسەنگاندن بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکات.

جەمال ئامەد بە وتارێک بە ناونیشانی 'هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەسەربخەین' بەشدارە لەم ژمارەییەی ڕۆژنامەکەدا و هەڵسەنگاندن بۆ هەڵمەتی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات.

بۆزان تەکین لە بەشی دووەمی نوسینەکەی خۆیدا بە ناونیشانی 'خۆدووبارەکردنەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەدەی دووەمی خۆیدا' باس لە کۆدەکانی دروستبوونی دەوڵەتی تورک و ڕێگەکانی دووپاتکردنەوە لەسەر ئەو کۆدانە شڕۆڤە دەکات.

لە ژمارە ٥١١ی ڕۆژنامەکەدا؛ پڵنگ زەردەشت بە نوسینێک ١٤ی تەمموز وەک یەکێک لە پێوانە بنەڕەتییەکانی ژیانی نوێ هەڵدەسەنگێنێت.