ڕۆژنامەوان سادق تۆپالۆغلو زیندانی کرا

ڕۆژنامەوان سادق تۆپالۆغلو و هەڤاڵەکەی محەمەد ساڤاش کە ٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون، زیندانی کران.

فشاری سەر ڕۆژنامەوانان

ڕۆژنامەوان سادق تۆپالۆغلو و هەڤاڵەکەی محەمەد ساڤاش کە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران خرانە زیندانەوە.

پۆلیس سادق تۆپالۆغلو و هەڤاڵەکەی محەمەد ساڤاشیان بردە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵ. پاشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لە ئیستەنبوڵ و دەستیان بەسەر کۆمپیتەرەکەیدا گرت. تۆپالۆغلو پاش ئەوەی ٤ ڕۆژ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستبەسەرکرا، بڕیاری نهێنی دەربارەی دۆسیەکەی درا.

تۆپالۆغلو و هەڤاڵەکەی محەمەد ساڤاش پاش ئیفادەدان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی داواکاری گشتی کران. پاش ئیفادەدان تۆپالۆغلو و ساڤاش بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" ڕەوانەی دادگا کرسن.

دادگا بڕیاری گرتنی بۆ دەرکردن و ڕەوانەی زیندانی مەتریس کران.