ڕۆژنامەوانانی میسری داوای ڕاوەستاندی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان کرد

ڕژنامەوانانی میسری ڕایانگەیاند بۆ ڕاوەستاندی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر عێراق و باشووری کوردستان، سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان، پێویستی بە کاردانەوەیەکی عەرەبی هەیە.

ڕژنامەوانانی میسری پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان، عێراق، سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.

فەتحی مەحمود ڕۆژنامەوانی میسری ئاماژەی بەوەدا داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سوریا و عێراق نوێ نیە و هاوکات ئەم ئەم داگیرکارییانە پیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتی تورک لە ناو  بارودۆخێکی سەختدایە.

هەر لە قسەکانیدا ئەو رۆژنامەوانە ڕایگەیاند ئەم هێرشانە کاریگەری لەسەر گەل کردووە و ژێرخانە ئابووریەکانی کوردان دەکات بە ئامانج، ئەمەش بە مانای پێشێلکردنی هەموو پێوانە و یاسا نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤە.

هەر لەسەر داگیرکارییەکان ڕۆژنامەوانێکی دیکەی میسری ، وەلید رەمالی لەو چاوپێکەتنە تەلەفونییەی کە لەگەڵیدا ئەنجمامدا باسی لەوەکرد ڕاپۆرەتەکانی سی پی تی ئەمریکی دەریخستووە کە زیاتر لە ٣٠٠ تانکی تورک هاتووەنەتە ناو خاکی عێراق، هەروەها رەمالی سەرەنجی خستەسەر هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لە دژی داگیرکاری تورکیا و وتی: "کۆمیتەی وڵاتانی عەرەبی دروستکراوە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی دەستوەردانەکانی تورکیا لە وڵاتانی عەرەبیدا، بەڵام بەداخەوە ئەم کۆمیتەیە لە پڕدا نەما و هیچێک لە بڕیارەکانی جێبەجێ نەکراوە."

بنەماڵەی بارزانی پشتگیری دەدەن بە داگیرکارییەکان

هەر لە درێژەی قسەکانیدا رەمالی ئاماژەی بە بێ هەڵوێستی هەندێک لایەنی عێراقی کرد و وتی: "هەڵوێستە عەرەبییەکان بەرامبەر هێرشەکانی سەر عێراق لاوازە، هەندێک لایەن بەرامبەر ئەو هێرشانە بێباکن. بنەماڵەی بارزانی بۆ داگیرکارییەکان، پشتگیری لە ئەنقەرە دەکات. جگە لەمەش پێویستە وڵاتانی عەرەبی لەدژی داگیرکارییەکانی تورکیا بوەستنەوە و چونکە ئەم هێرشانە دژی هەموو وڵاتانە."