ژنان لە بەرلین بۆ ناگیهان و ژینا رێپێوانیان ئەنجامدا
لە بەرلین بە هەزاران ژن رژانە نێو شەقامەکان و وتیان: لە بەرانبەر سیستمی فاشیست کە لە ناگیهان و ژیناکان دەترسن، تێکۆشانمان فراوان دەکەین."
لە بەرلین بە هەزاران ژن رژانە نێو شەقامەکان و وتیان: لە بەرانبەر سیستمی فاشیست کە لە ناگیهان و ژیناکان دەترسن، تێکۆشانمان فراوان دەکەین."
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانای بۆ ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمی ژنەلۆژی و ژینا ئەمینی ژنان رژانە نێو شەقامەکان و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بڕیاریان بۆ بەردەوامی تێکۆشان دووپات کردەوە.
لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی دەست – دان بە دەزاران ژنی کوردستانی، تورکی و ئینتەرناسیۆنالیست نیوەی شەو کۆبونەوە و دواتر یادی شەهیدانی شۆرشیان کردەوە.
لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی دەست – دان، قسەکرا وباسی ئەوەکرا کە لە جۆگرافیای کوردستان چەندین ساڵە ژنان لەدژی هزری باوکسالاری تێدەکۆشن. لەدژی سیستمی فاشیست کە لە ناگیهان و ژیناکان دەترسن ئێمە ئەمڕۆ بە هەزاران کەس بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین."
رێپێوانەکە لە ئۆرانینپلاتز بە دروشمی ' کوردستان گۆڕستانی فاشیستەکانە' کۆتایی هات.
ف.ق