ژنانی پرشنگی خۆر له‌ پاسه‌وانه‌كانی زیندانیاندا

ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پاسه‌وانه‌ فاشیسته‌كانی زیندان چالاكیان كردووه‌. له‌ ئه‌نجامدا پاسه‌وانێك به‌ سه‌ختی برینداربووه‌.

ژنانی پرشنگی خۆر له‌ مێرسین و ئیسته‌نبوڵ له‌ دژی فاشیستان چالاكییان كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوی ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆردا هاتووه‌، "٥ی حوزه‌یران له‌ ناوچه‌ی تارسوسی مێرسین له‌ دژی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی توتن و جگه‌ره‌ی فاشیستانی تورك، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان چالاكی كرد. له‌ ئه‌نجامدا كارگه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی سووتا. یه‌كینه‌كانمان دوای چالاكیه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پارێزراو له‌ شوێنی چالاكیه‌كه‌ رۆیشتن".

له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ن " ٧ی حوزه‌یران له‌ ئیسته‌نبوڵ-سیلیڤریه‌  له‌ به‌رامبه‌ر ٣ پاسه‌وانی زیندان كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ خرابوونه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ له‌ زیندانی سیلیڤری ئه‌ركداربوون، چالاكی ئه‌نجامدرا. زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و چالاكییه‌ به‌م جۆره‌یه‌: پاسه‌وانه‌ فاشیسته‌كانی زیندان دوای ئه‌وه‌ی له‌ شوێنی كار هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و سوار ئۆتۆمبێله‌كانیان بوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، یه‌كینه‌كانمان له‌ ئۆتۆمبێلی ئی ٥ی لیلیڤریه‌ له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ به‌ چه‌كی سوك نارنجۆك له‌ پاسه‌وانه‌ فاشیسته‌كانیاندا. له‌ ئه‌نجامدا پاسه‌وانێك به‌ سه‌ختی برینداربوون، هه‌ر دوو پاسه‌وانه‌كه‌ی تر هه‌ڵاتن و خۆیان خسته‌ وێستگه‌ی به‌نزینه‌وه‌. یه‌كینه‌كه‌مانمان به‌ شێوه‌یه‌كی پارێزراو گۆڕه‌پانه‌كه‌یان جێهێشت. ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان چالاكییه‌كانی دژی پاسه‌وانانی توركی فاشیست درێژه‌ پێده‌دات".

هـ . ب