ژنانی تیشکی رۆژ ٣ کارگەیان سووتاند

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، لە کۆنیا، ئەدرنە، مێرسینو ئەستەنبوڵ وڵامی هێرشەکانی سەر گەلی کرد و گۆڕستانی شەهیداناین داوەتەوە و کارگەیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد، لە چوار شاری تورک بۆ وڵامدانەوەی هێرشەکانی سەر کوردان و گۆڕستانی شەهیدان چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، ٢٨ی تەمووز لە ناوچەی بۆزکی کۆنیا باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی نەژادپەرستانی مەهەپەی تورک و لە ناوچەی مەریچی ئەدرنە کارگەیەکی نەژادپەرستانی ئاکەپەی تورک سووتێنراون و بە ملیۆنان لیرە زیانیان بەرکەوتووە.

لە بەردەوامیدا باسی ئەوە دەکرێت، ٢٩ی تەمووز لە ناوچەی گولناری مێرسین کارگەیەکی جلوبەرگی نەژادپەرستەکانی ئاکەپە و مەهەپە و لە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ کارگەیەکی کیمیایی نەژادپەەرستەکان سووتێنراون.

ف.ق