ژنانی تیشکی رۆژ چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ، بالیکەسیر، بورسا و تەکرداغ لەدژی پاسەوان و ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زۆر شار چالاکی ئەنجامدراوە.

بەپێێ راگەیەنراوەکە، ٢١ی ئەیلول لە ئۆکمەیدانی ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی فاشیستەکان سوتێنراوە.

٢٠ی ئەیلول لە ناوچەی دورسونبەی بالیکەسیر ٣ ترێلەی فاشیستێک لەگەڵ کەلوپەلی ناویان سوتێنراون.

هەمان رۆژ لە ناوچەی گەملیکی بورسا لەدژی پاسەوانەکان بە چەکی سوک چالاکی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا پاسەوانێک بریندار بووە و دوو پاسەوانیش هەڵهاتوون.

١٩ی ئەیلول لە ناوچەی مالکارای تەکرداغ باڵەخانەی فاشیستەکان سوتێنراوە.

ف.ق