زەینەب ئۆدونجو: دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری لەسەر ڕزگاری گەلان دەبێت

زینەب ئۆدونجو پەرلەمانتاری دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیمراڵیدا کاریگەری دەبێت لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادی هەموو گەلان.

 زینەب ئۆدونجو پەرلەمانتاری دەم پارتی هەڵسەنگاندی کرد بۆ هێرشە بەردەوامەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە و دەستگیرکردنی ٩ کەس لە ئێلیح کە ٣ لەوانە دایکانی کوردن.

زەینەب لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا سیاسەتی لەناوبردن و نکۆڵیکردن لە کوردان لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەردەوامە و وتی: "ئامانجێکی ڕوونی ئەم سیاسەتە بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. بەداخەوە ئەو هۆشیارییەی لەپشت بەدەستهێنانی پێگە و ستاتۆی کوردەوەیە قبووڵ ناکات ئەم کاره لەسەر بنەمایەکی ڕەوادا بکرێت و به م هۆیەشەوه شەڕی دژ بەدەستکەوتەکانی کورد له چوار پارچه ی کوردستادا ڕاگەیاندراوە. بارزانی بووەتە هاوبەش لەو سیاسەتە قڕکردنانەی کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەسەر کورددا بەڕێوەی دەبات و ئەمەش جگە لە خیانەتکردن لەگەلی کورد هیچی دیکە نیە. به داخه وه هه ڵوێست و تێگەیشتنی دەوڵه ت لەسەر بنەمای نکۆڵی- له ناوبردن و تواندنەوەی کورده. بەداخەوە ئەم چەمکە جگە لە شەڕ و مردن و فرمێسک هیچی تری بۆ گەلانی تورکیا و کوردستان نەهێنا."

'کۆتایهێنان بە گۆشەگیری دەبێتە ئازادی گەلان'

زینەب ئۆدونجو پەرلەمانتاری دەم پارتی باسی لەوەشکرد گەلی کورد چەندین ساڵە لەبەرامبەر ئەم تێگەشتنەدا لە تیکۆشاندایە، کۆتایهێنان بەم تێگەشتنە بەمانای هێنانە ئارای ژیانێکی هاوبەشی هەموو گەلانی تورکیایە و وتی: "بۆ ئەوەی گۆشەگیری بەکۆتابێت، پێویستە دانوستان بکرێت و کۆتایی بە سیاسەتی شەڕ بهێنرێت. ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیمراڵیدا کاریگەری دەبێت لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادی هەموو گەلان، کۆتایهێنان بە گۆشەگیری دەبێتە ئازادی گەلان. بەڵام لەبەرئەوەی دەسەڵاتداری ئەم کاریگەرییە دەزانێت، هەوڵدەدات گۆشەگیری قوڵتربکاتەوە."

لە کۆتاییدا زەینەب ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو گۆڕەپانە ژیانییەکان هەیە و وتی: "دژایەتیکردنی دایکانی کورد ڕیشەکەی لە مێژوودایە. هەموو کاتێک لە ڕۆڵی دایکانی کورد دەترس لە کۆمەڵگەدا، بۆیە هەموو کاتێکی هێرش دەکەنە سەر دایکانی کورد. لە هەڵکوتانە سەر گوندێکی ئیلحدا چەندین کەس دەستگیر دەکرێ، کە دایکانیشییان تێدابوو. دوو لەو دایکانە بە بوونی نەخۆشی و دەرمانەوە ڕەوانەی زیندان کراوون. ئەمەش دەرخەری ترسی دەسەڵاتداری و لەهەمانکاتدا دووژمنایەتی دەسەڵاتدارییە بەرامبەر دایکانی کورد."