زیندانی نەخۆش تانهان گواسترایەوە بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە

زیندانی نەخۆش، جەمال تانهان، کە لە بەندیخانەی جۆری F لە بۆلو ڕاگیراوە، بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە گواستراوەتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی دەوڵەتی بۆلو.

جەمال تانهان، تەمەن ٦٨ ساڵ، کە لە زیندانی جۆری F لە بۆلو دەستبەسەرە، گواستراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی دەوڵەتی بۆلو. کچەکەی جەمال تانهان کە بە تۆمەتی " تێکدانی یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و ماوەی ٢٩ ساڵە لە زینداندایە، ئایشە تانهان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ کاتێک پەیوەندی بە زیندانەوە کردووە، لەناکاو زانیویەتی باوکی بەهۆی کێشەی هەناسەدانەوە بردراوە بۆ نەخۆشخانە.

ئایشە تانهان باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی باری باوکی خراپە، دوو بۆ سێ ڕۆژ جارێک پەیوەندی بە بەڕێوەبەری زیندانەوە دەکات، تەنانەت ئەمڕۆش کە تەلەفۆنی کردووە، پێیان گوتووە باوکی لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی قورسە. تانهان ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی خراپی بارودۆخیەوە پێویستە لەوێ نەمێنێ.

تانهان کە بەهۆی ئەشکەنجەدان لە زینداندا تووشی چەندین نەخۆشی بووە، هەندێ جار لەهۆشی خۆی دەچێت و هەندێ جاریش نازانێت لە کوێیە. تانهان لە ماوەی ٢٩ ساڵ زیندانیدا کێشەی تەندروستی زۆری بۆ دروست بووە.