زیندانییەکی سیاسی پاش ٣٠ساڵ بەشێویەکی هەڕەمەکی ئازاد ناکرێت
محەمەد بەهادین ئۆنجو کە بڕیار بوو لە ١٣ی حوزەیران ئازاد بکرێت، بە بڕیاری دەستەی چاودێری و بەڕێوەبرایەتی زیندان، ماوەی ٦مانگ ئازادکردنەکەی دواخرا.
محەمەد بەهادین ئۆنجو کە بڕیار بوو لە ١٣ی حوزەیران ئازاد بکرێت، بە بڕیاری دەستەی چاودێری و بەڕێوەبرایەتی زیندان، ماوەی ٦مانگ ئازادکردنەکەی دواخرا.
دەستەی بەڕیوەبەری ڕاپۆرتێکی نەرێنی سەبارەت بە ئۆنجو کە ماوەی ٣٠ساڵە زیندانی کراوە ڕاگەیاندووە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە 'تەندروستی باشە و پەشیمان نەبووەتەوە'. بڕیارەکە لە ٥ی حوزەیران بە ئۆنجو ڕاگەیەندراوە، پارێزەرانی ئۆنجو ڕایانگەیاند کە تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
محەمەد بەهادین ئۆنجو کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥لە شاری مێردین دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئەمنی دەوڵەت لە ئامەد سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. ئۆنجو تا ئێستا لە زیندانەکانی ئامەد، ئاماسیا، سینجان و تەکیرداغ ڕاگیراوە و دوایین جاریش دوورخراوەتەوە بۆ زیندانی بۆدروم.