ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە شتوتگارت ئیدانە کرا

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دژ بە ئەسەپە، سەگەدەفە و ئاژانسی هەواڵی ئەتکین ئیدانە کرا.

یەکێتیی کۆچبەرانی تورکیا – کوردستان (AvEG-KON) لە سشلۆسپلاتزی شاری شتوتگارت لە دژی ئۆپراسیۆنی سیاسی چالاکییەکان ئەنجامدا و فیدراسیۆنى کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا (ئاتیک - ATÎK)، پارتیزان، کۆمەڵەی دژ بە پاکتاوکردن و جینۆسایدی دێرسیم و چەندین رێکخراوی تری شۆڕشگێڕ پشتیوانیان لێکردن.

لە راگەیاندراوی یەکێتیی کۆچبەرانی تورکیا – کوردستان (AvEG-KON)دا لە چالاکییەکەدا هاتووە: "ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی سەر حیزبی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە – ESP)، فیدراسیۆنى کۆمەڵەکانی گەنجانى سۆسیالیستى شۆڕشگێڕ (سەگەدەفە - SGDF) و  ئاژانسى هەواڵی ئەتکین (ETHA) ئیدانە کرا و داوا لە رای گشتیی دژە فاشیست و شۆڕشگێڕ کرا، کە لە دژی هێرشەکان تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەببەن".

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمی پشتیوانی کۆتایی پێھات.

ژ.ت