ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە پاریس ئیدانە کرا
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی ئەسەپە، سەگەدەفە، و ئیتها لە شاری پاریسی فەرەنسا ئیدانە کرا.
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەوڵەتى تورک لە دژی ئەسەپە، سەگەدەفە، و ئیتها لە شاری پاریسی فەرەنسا ئیدانە کرا.
لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دەوڵەتى تورک بۆ سەر حیزبی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە – ESP)، فیدراسیۆنى کۆمەڵەکانی گەنجانى سۆسیالیستى شۆڕشگێڕ (سەگەدەفە - SGDF) و ئاژانسى هەواڵی ئەتکین (ETHA) ئیدانە کرا.
لەسەر داوای (ACTÎT) یەکەم چالاکی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا رێکخرا و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا - CDK-F)و پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕیش پشتیوانیان لە بانگەوازەکە و چالاکییەکە کرد.
نوێنەرانی (ACTÎT) لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا رایانگەیاند، "ئێمە داوا لە رای گشتیی دیموکراتیک، شۆڕشگێڕ و دژە فاشیستەکان دەکەین، کە لە دژی ئەو هێرشانە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوانە ئەنجام بدەن".
نوێنەرانی جەدەکە فەرەنساش بۆ گەورەکردنی بەرخودانی دژ بە هێرشەکانی فاشیزم، داوای بەشداریی بەهێز لە هەموان کرد.
ژ.ت