ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا: ئەندامە دەستگیرکراوەکانی هەدەپە ئازاد بکەن
چاودێرانی رەوشی تورکیا لە ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا رایانگەیاند، دەبێت ئەندامە دەستگیرکراوەکانی هەدەپە ئازاد بکرێن.
چاودێرانی رەوشی تورکیا لە ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا رایانگەیاند، دەبێت ئەندامە دەستگیرکراوەکانی هەدەپە ئازاد بکرێن.
هەر یەک لە تۆماس هۆماربەرگ و جۆن هوەل ئەندامانی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەروپا کە چاودێرن لەسەر بارودۆخی تورکیا، لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی کە لە بەرامبەر هەدەپە بەڕێوە دەچیت، لێدوانێکیان بڵاو کردەوە.
لێدوانەکە بەم شێوەیەیە:
"هەر یەک لە ئایهان بیلگین و شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکانی شارەوانی قەرس، نازمی گور ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا، سری سورەیا ئوندەر پەرلەمانتاری پێشووتر و چەندین کەسی تر دەستگیر کراون. کاتێک سیاسەتمەدارنی ئۆپۆزیسیۆن بەم شێوەیە دەستگیر دەکرێن، بەو واتایە دێت کە سیاسەتمەداران ناتوانن مافی ئاسایی خۆیان بەکار بهێنن. هەم لە پەرلەمان و هەم لە دەرەوەی پەرلەمانیش رۆڵیان کەمتر دەبێتەوە. لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لە ٧ پەرلەمانتاری هەدەپە کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەریشن، گومانمان بۆ دروست دەکات.
بانگەوازیمان بۆ بەرپرسانی تورکیا ئەوە کە، ئەندامانی هەدەپە و ئەو کەسانەی بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون ئازاد بکرێن و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکەن."
ز.ش