ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا - YSK بڕیاریدا ستۆدیۆیه‌ك له زیندانی ئه‌درینه بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماریی توركیا، دروست بكرێت به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ٢ په‌یام له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران كه بڕیاره له كه‌ناڵی TRTی توركی بڵاوبكرێنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌رانی ده‌میرتاش داوایان كرد كه مۆڵه‌ت بدرێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له ڕێی كه‌ناڵی فه‌رمیی TRT به دیمه‌ن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڕیاری دا.
له بڕیاره‌كه‌دا كه ئیمزای سادی گیوڤه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ی له‌سه‌ره، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ٢ په‌یامی ده‌میرتاش له زیندانی ئه‌دیرنه‌وه به دیمه‌ن تۆمار ده‌كرێن. ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن جه‌نگیز تۆپئاكتاشی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاسپاردووه بۆ ڕێكخستنی ستۆدیۆیه‌ك له زیندان به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ٢ په‌یامی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه ماوه‌كه‌ی ١٠ خوله‌ك بێت.
بڕیاره ڕۆژی ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان په‌یامه‌كان تۆمار بكرێن و ڕۆژانی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٠:٥٣ و ٢٣ی حوزه‌یران\٢ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٧:٥٠ له‌سه‌ر كه‌ناڵی TRT بڵاوبكرێنه‌وه.
s.m