ئایهان بیلگەن سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانى تورکیا کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیى ئەنجامدا و تیادا شیکاریى بۆ پێشهات و رۆژەڤەکانى رۆژ کرد.
بیلگەن رایگەیاند، دەسەڵات زۆر لایەن و رەهەندی بۆ رەخنەگرتن هەیە، بەڵام کێشەى جدی ئەوەیە دۆخێک هاتووەتە ئاراوە، کە ئۆپۆزسیۆن لە ناوخۆیدا تووشی گرژی و ئاڵۆزی بووە.
ئایهان بیلگەن لەبارەى لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتای هەدەپە، کە ماوەی ٢٦ رۆژە لە مانگرتندایە وتى "رۆژەڤ و بابەتى مانگرتنەکەی بۆ ئازادکردنى خۆی نییە، رۆژەڤ و بابەتى مانگرتنەکەى بۆ هاتنەدیى ئاشتی و ئارامییە لە وڵاتدا. بۆ ئەوەیە سەرنج رابکێشتە سەر ئەوە، کە لە دژی گۆشەگیری دەستی بە مانگرتن کردووە. ئەوە هاوارێکە، هاوار".
بیلگەن ئاماژەى بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانى فەرەنسا کرد و وتى "دەبێت هەموو کەس لەو رووداوانەى لە فەرەنسا وانە وەربگرێت. کاتێک کێرد گەیشتە سەر ئێسک، دەبێت ئەوە بزانرێت کە مرۆڤ دەتوانێت زۆر کاردانەوە و ناڕەزایەتى گەورە لە خۆی نیشان بدات. کاتێک کۆمەڵگە بتەقێتەوە، نە داواى سەندیکاکان، نە داواى حیزبەکان، هیچیان ناتوانن کۆمەڵگە بوەستێنن".
ر.م