تەزکەرەی درێژکردنەوە ماوەی هێرش و داگیرکەری پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرا

تەزکەرەی درێژکردنەوەی هێرشەکانی دەروەی سنوور بۆ سەر عێراق و سوریا پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کرایەوە.

پلانەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ شەڕ و داگیرکەری بەردەوامن. تەزکەرەکانی سەرۆککۆماری کە تایبەتن بە درێژکردنەوەی ماوەی هێرشەکانی دەرەوەی سنوور بۆ سەر عێراق و سوریا پێشکەشی پەرلەمان کران.

بە پێی ئەو تەزکەرانە هاوکات داوا دەکریت، ماوەی مانەوەی سوپای تورک لە لوبنان و بەشداریکردنی لە جموجوڵ و میسیۆنەکان لە کۆماری ئەفریقای ناوینی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێتەوە.

چاوەڕێ دەکریت لە هەفتەی داهاتوودا تەزکەرەکە لە دەستەی گشتی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

ز.ش