تەمەللی: ئێمە ئاکەپە تێک دەشکێنین

سزای تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە وتی، لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئاکەپە کە ئەساسی خۆی لەسەرشەڕوتاڵانکردن داناوە تێک دەشکێنین. تەمەللی دەستنیشانی کرد کە گۆشەگیری لەسەرئۆجالان گۆشەگیرکردنی ئاشتی وئازادییە.

سزای تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لە میانەی بەشداری لە کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لەسەرچەند بابەتێکی سەرەکی ڕۆژانە قسەی کرد.

گۆشەگیری لەسەرئاشتی وئازادییە

تەمەللی یادی لەیلا شایلەمەزی کردوە کە لەپاریس تیرۆرکرابوو، و سڵاوێکی گەرمی ئاراستەی گیراوانی سیاسی کرد ووتئ، " هەتاکو تێکۆشانی ئازادی ژنان نەبێت فاشیزم تێک ناشکێت."

تەمەللی باسی مانگرتنی لەیلا گۆڤەنی کرد ولەدژی گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی، " تاکەچارەسەری و ڕێگە بۆکۆتایی هێنان بەشەڕدانیشتن لەگەل بەڕێزئۆجالان وئیمڕالییە.دەبێت بەزووترین کات گۆشەگیری کۆتایی بێت. گۆشەگیری لەئیمڕاڵی گۆشەگیرکردنی ئاشتی و ئازادییە."

تەمەللی وتی ئاکەپە دەسەڵاتێکی وەهایە کە بەنیازە بە شەڕو پڕوپاگەندە خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە.

ئاکەپە دەسەلاتێکی شەڕە

تەمەللی لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " ئاکەپە دەسەلاتی شەڕە. دەسەلاتی شەڕە لەدژی گەلی کورد. لەگەل هەموو شتێک شەڕدەکات. ئێمە هەروەک پێشووترخاوەنداریەتی لە ئاشتی وئازادی دەکەین ودرێژە بە ڕێبازەکەمان دەدەین. ئەهێرشانە ورەی ئێمە دانابەزێنێت.

قەیومەکان دزی دەکەن

تەمەللی لەبەردەوامی قسەکانیدا وتی، " پارتەکەی ئێمە بۆنەتەوەی دیموکراتیک ودامەزراندنی کۆمەڵگا گەلێک بەهای داوە. بەڵام ئەوان وەڵات بەرەو فاشیزم دەبەن، قەیومەکان ٩٦شارەوانییان داگیرکردووە. بەجێگەی ئەوەی کە دەسەڵات لەدژی دزی کردنی قەیومەکان کاربکات خۆی بە هەدەپەوە سەرقال کردووە. ئێمە چۆن لەدژی فاشیزم شەڕدەکەین ئاوەها قەیومەکانیش لە شارەدارییەکاندا دەردەکەین."

بانگەشەکانی بەدرۆ خستەوە

تەمەلیی بانگەشەکانی ئاکەپە کە بە شاراوە چاوپێکەوتن دەکەن بەدرۆخستەوە و وتی، " شتی وەها نییە کە ئێمە بەنەهێنی لەگەل ئاکەپە چاوپێکەوتن بکەین.ئێمە هیچکات لەگەل دەسەڵاتێکی شەڕخوازو تالانکەرچاوپێکەوتن ناکەین. دەست لە چاوپیکەوتن بەردەن، ئێمە لە بیری ئەوداین کە ئاکەپە لە بناغەوە هەل بوەشێنینەوە. ئێمە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا سەردانی هەرکەسێک دەکەین. ئێمە هەمووکۆڵان وشەقامیک بکەینە جێگەی خەبات. لەم چوارچێوەیەدا داوا لەهەرکەسێک دەکەین کە تێکۆشانی ئازدی وئاشتی بەرفراوان بکەن."

دوای قسەکانی تەمەللی هەڵبژاردن ئەنجامدرا ونوورگول سەلمان وعەبدوسەلام کوتلو وەک هاوسەرۆکانی ڕێکخستنی ئاکدەنیزهەڵبژێردران.

ک-ش