خانه‌واده‌ی زیندانییان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی ئیمڕاڵی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی ئیمڕاڵی به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئیمڕاڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
خانه‌واده‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانیی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی پیتی «ف»ی ئاسایشی باڵای ئیمڕاڵی، داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی سه‌ردانی ئیمڕاڵی.
محه‌مه‌د ئۆجالان بڕای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵووم دینچ وه‌سیی ئۆجالان داواكارییه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌سته پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد. هاوكات پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم، ئه‌مین كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار و سه‌بیحه ئاسڵان خوشكی وه‌یسی ئاكتاش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له هه‌مان شوێن داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش له ١٥ی ئاداری ٢٠١٥ و هامیلی یڵدرم له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٥ له چێوه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا بۆ زیندانی ئیمڕاڵی گوازرانه‌وه. كه‌سوكاری ئه‌و ٣ زیندانییه دوایین جار له ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ سه‌ردانی ئیمڕاڵییان كرد و دیداریان ئه‌نجام دا.
s.m