دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکیەکانیان لە مانگی ئەیلولدا ئاشکرا کرد

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا لە چەندین شار و شارۆچکە، چەندین ناوندی ئابوری و ئۆتومبیل و کەمپێکی میتی تورکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئاماری چالاکیەکانیان لە مانگی ئەیلولدا، جەختی لەسەر تۆلەکردنەوە کرد و وتی:"تۆڵەکردنەوە، کات کاتی ئازادی کوردستانە."

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، بۆ نەهێشتنی کۆیلایەتی سەد ساڵە، دەبیت تۆڵە بسەنرێتەوە و لە بارەی چالاکیەکانیانەوە ئەم زانیاریانەی بلاو کردەوە:

"لە ماوەی مانگێدا، ١٢ کارگە، ١٣ کۆگا، ٨ دوکان، ٢ باڵەخانە، ٥٣ ئۆتومبیل، ٢ مۆڵ، کەمپێکی میتی تورکی، رێستورانتێک سووتێنراون و رێگایەکیش بە تەواوەتی تێکدراوە."

ز.ش