دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیارێتی خۆی لە چالاکیەکی شاری ئەست
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیارێتی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەیەکی پیشەسازیی شاری ئەستەنبول راگەیاند کە لە ئەنجامدا بە دەیان ئۆتۆمبیل سووتان.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیارێتی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەیەکی پیشەسازیی شاری ئەستەنبول راگەیاند کە لە ئەنجامدا بە دەیان ئۆتۆمبیل سووتان.
دوای ئەوەی لە ناوچەی پیشەسازیی ئاتاتورک کە دەکەوێتە ناوچەی ئیکی تەللی شاری ئەستەنبول کە تایبەتە بە پارچەکانی ئۆتۆمبیل، ئاگر کەوتەوە، دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر بەرپرسیارێتی خۆی لەو چالاکیە راگەیاند.
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بە دەیان ئۆتۆمبیل سووتاون، بەشێکی زۆری ناوچە پیشەسازیەکەیش ئاگری گرت و زیانێکی زۆر مادی لە شوێنی چالاکیەکە کەوت.
دەستپێشخەریەکە هاوکات راشیگەیاند، لە بەرواری ١ی تشرینی یەکەمیشدا لە شاری ئێلح ئۆتۆمبیلی کەسێکی فاشیستی رژێمی تورکیان سووتاندووە.
ز.ش